حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی ڤیزای ئەلیکترۆنی راگەیاند

هەولێر – نۆرس پرێس

حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی ڤیزای ئەلیکترۆنی راگەیاند کە لە رێگەیەوە هاوڵاتیانی وڵاتانی دیکە دەتوانن سودمەندبن لە وەرگرتنی ڤیزا، بە شێوازێکی ئەلیکترۆنی بۆ سەردانکردنی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، له‌ ڕێگه‌ى ڤیدیۆیه‌كه‌وه‌ كه‌ له‌ پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، پڕۆژه‌ى ڤیزاى ئه‌لیكترۆنى ڕاگه‌یاند و نووسیویه‌تى: “خۆشحاڵم یەکەم پۆرتاڵی ڤیزای ئەلیکترۆنیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رابگه‌یه‌نم، کە بەشێكه‌ لە کارنامەی حکوومەت لە بواری بە دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکانی حکوومەت کە بڕیارە تا کۆتایی ساڵی 2025 تەواو ببێت.