لە کۆبانێ 250 باڵەخانە بەهۆی بومەلەرزەوە زیانیان پێگەشتووە

کۆبانێ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، کاربەدەستێکی ژووری ئەندازیاران لە کۆبانێ رایگەیاند، 250 باڵەخانەیان تۆمارکردووە کە بەهۆی بوومەلەرزەوە زیانیان بەرکەوتووە، لەنێویاندا شەش باڵەخانە کەڵکی نیشتەجێبوونیان نەماوە بەهۆی زیانپێگەشتنیانەوە.

بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی کە لە 6ی شوباتدا ناوچەکانی سوریا و تورکیای گرتەوە، جگە لە لەرینەوە بەردەوامەکانی پاش بومولەرزە کە تا ئێستا زیانیان بە باڵەخانە و خانووەکانی کۆبانێ و گوندەوارەکانی گەیاندووە.

شاخدە محەمەد، هاوسەرۆکی ژووری ئەندازیاران لە کۆبانی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، لیژنانەیەکیان پێکهێناوە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو باڵەخانانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، لیژنەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لە کۆبانێ و گوندەوارەکانی 250 باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی ئەو سکاڵانەی کە لەلایەن دانیشتووانەوە گەشتوون بە ژووری ئەندازیاران گەیشتوونەتە 280 سکاڵا، کە بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانی کۆبانی و بەڕێوبەری خۆجێی و دەسەڵاتی ژینگەوە دەستنیشانکراون، بۆ پشکنینی ئەو باڵەخانانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە و بۆ پێدانی چارەسەری دیاریکراو بۆ ئەو باڵەخاننانەی کە زیانێکی کەمیان پێگەیشتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نزیکەی 50%ی ئەو باڵەخانانەی پشکنینیان بۆ کراوە، زیانێکی “سووک”یان هەبووە، کە لە درزی ئاسایی دیوارەکان و ناوچەی بەستنەوەی ستوونەکان بە دیوارەکاندا، خۆیاندەبیننەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکەی 40%ی ئەو باڵەخانانەی پشکنینیان بۆ کراوە، زیانی دیوارە بلۆکییەکانیان هەبووە، کە دەبێت لاببرێن چونکە مەترسی لەسەر دانیشتووان دروستکردووە.

محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بینا و خانووانەی کە زیان بە ستوونەکانیان گەشتووە و بەشیکیان داڕماون 10%ی باڵەخانە پشکێنراوەکان پێکدینن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژووری ئەندازیاران کۆبوونەوەیەک لەگەڵ شارەوانی کۆبانێ و دەسەڵاتی بەڕێوبەری خۆجێی و ژینگە لە دەڤەری فورات ئەنجام دەدات بۆ بڕیاردان لەسەر میکانیزمێک بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو باڵەخانانەی کە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە یان بە تەواوی رووخاون.

ئامادەکردنی: فەتاح عیسا – داڕشتنەوەی : ئەحمەد عوسمان