ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنەکە کۆدەبێتەوە و چەند بابەتێکی گرنگ تاووتوێ دەکەن.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، کە لە تۆڕی جڤاکی فەیسبووک بڵاویانکردوەتەوە، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرئەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران بۆ هەردوو وڵاتی ئیمارات و فەرەنسا.

هەروەها لە راگەێنراوەکەدا هاتووە کە دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندی دانوستانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ شاندی دانوستانی حکومەتی فیدراڵی، تایبەت بە پرۆژەیاسای نەوت و گازی فیدراڵی، تەوەری بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە دەبێت.

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا رەشنووسی پڕۆژەیاسای رێگەوبانە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.