دوو بومەلەرزە لە باکووری کوردستان روویاندا
هەولێر – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆ چوارشەممە لە پارێزگاکانی دیاربەکر و مەرەشی باکووری کوردستان، دوو بوومەلەرزە بە گوڕەکانی 4 و 4.1 پلە بە پێوەری رێختەر روویاندا.
ماڵپەڕی بەڕێوبەرایەتی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) رایانگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 06:04 خولەک، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4 پلە بە پێوەری رێختەر لە شارۆچکەی دیجلەی سەر بە پارێزگای دیاربەکر تۆمارکراوە کە بە دووری 67 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری ئامەد هەڵکەوتووە.
هەروەها ئەوەشی راگەیاندووە، لە کاتژمـێر 07:40 خولەک بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 4.1 پلەی رێختەر لە پارێزگای مەرەش روویداوە.
ئەمانە لە کاتێكدایە، دوایین ئاماری ئافاد ئاماژە بەوە دەکات، گیانلەدەستدان لە تورکیا لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی رۆژی 6ی شوبات گەیشتووەتە 42310 کەس.