بەرزبوونەوەی ژمارەی سورییە گەڕاوەکان لە تورکیاوە بەهۆی بومەلەرزەوە بۆ 9800 کەس

ئیدلیب – نۆرس پرێس

دوێنێ سێشەممە، دەروازەی سنووریی باب ئەلهەوا لەگەڵ تورکیا، لە باکوری ئیدلب رایگەیاند، لە پێنجەمین رۆژی رێگەدان بە رۆیشتنیان لە لایەن تورکیاوە، ژمارەی ئەو سوریانەی لە تورکیاوە دەگەنە ناوچەکانی سوریا بۆ زیاتر لە نۆ 9800 کەس بەرزبوەووە.

سەرچاوە ئاگادارەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، “کۆی ژمارەی ئەو سورییانەی کە گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان گەیشتووەتە 9874 کەس لە ماوەی پێنج رۆژدا لە دوای راگەیاندنەکەی حکومەتی تورکیاوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەروازەکانی سوریا، دوای ئەوەی مۆڵەتی رۆیشتنیان وەک سەردانێک بۆ ئەو سورییە زیانلێکەوتووانەی بوومەلەرزەکە راگەیاندووە بۆ لە وڵاتەکەیان بۆ ماوەی شەش مانگ وەک زۆرترین و سێ مانگ وەک کەمترین ماوە.” .

ئاماژەی بەوەشکرد، “ژمارەی هاتنی ئەو کەسانەی لەو مۆڵەتەی تەرخانکراوە بۆ ئەو سورییانەی کە کارتی پاراستنی کاتییان لە شارە زیانلێکەوتووەکانی تورکیادا پێدراوە، گەیشتووەتە 1312 سەردانکەر لە پێنجەمین رۆژیدا”.

ژمارەی ئەو کەسانەی لە رێگەی دەروازەی سنووریی باب ئەلهەواوە لەگەڵ تورکیا لە باکووری ئیدلب لە یەکەم رۆژی مۆڵەتی تەرخانکراو بۆ ئەو سورییانەی کە کارتی پاراستنی کاتییان لە دەوڵەتە زیانلێکەوتووەکانی تورکیادا تەرخانکراوە، زیاتر لە 1750 کەس بووە.

زۆرێک لە هاوڵاتیانی سوری دانیشتووی شارەکانی تورکیا بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی کە لە 6ی شوباتدا سوریا و تورکیای گرتەوە، زیانیان بەرکەوتووە، کە بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی هەزاران کەس و ئاوارەبوونی سەدان خێزانی پەنابەری سووری لە وڵاتەدا.

ئامادەکردنی: موئەیەد الشێخ – داڕشتنەوەی: قەیس ئەلعەبدوڵا