وەزیری دەرەوەی ئێران گەشتە بەغدا

هەولێر – نۆرس پرێس

بەرەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە، حسین ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران، گەیشتە بەغداد و لەماوەی مانەوەیدا کە دوو رۆژ دەخایەنێت، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە سەبارەت بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لەگەڵ لێپرسراوانی عێراق ئەنجامدەدات.

لەسەر بانگھێشتی ھاوتا عێراقییەکەی، وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندێکی یاوەری ئەمرۆ گەیشتنە فرۆکەخانەی بەغداد و لەلایەن ھیشام عەلەوی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازیان لێکرا، دواتریش سەردانی شوێنی کوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبومەھدی موھەندیسیان کرد لە نزیک فڕۆکەخانەکە.

بە پێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەردانەکەی عەبدوڵاھیان دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و سەبارەت بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی ھەردوو وڵات زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییە و لێپرسراوانی باڵای عێراق ئەنجام دەدات.