وه‌زیری ته‌ندروستی ئیمارات: ئیمارات به‌رده‌وامه له هاوكاریكردنی سوریا به تایبه‌ت له كه‌رتی ته‌ندروستی
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، “عه‌بدولره‌حمان محه‌مه‌د عوێس” وه‌زیری ته‌ندروستی و پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیمارات رایگه‌یاند، ئیمارات به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردنی سوریا به تایبه‌ت له كه‌رتی پزیشكی، له پاش بومه‌له‌رزه وێرانهكهرهكهی سوریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كاره‌ساتی بومه‌له‌رزه‌كه ته‌نها ئاڵه‌نگاری نییه بۆ سوریا، به‌ڵكو ئاڵه‌نگارییه بۆ مرۆڤایه‌تی به گشتی و ئیماراتیش به‌شێك ده‌بێت له دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، به گوێره‌ی رێنماییه‌كانی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیمارات، هاوكارییه‌كان بۆ سوریا به‌رده‌وام ده‌بن، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستی ته‌ندروستی و پزیشكی راسته‌وخۆ.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به پێكهێنانی تیمێكی ئیماراتی كرد له پزیشكان و ئه‌ندازیاران و ته‌كنیكارانی پسپۆری ئامێره پزیشكییه‌كان، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشه‌كه‌و پشتیوانی كردنی دانیشتوانی سوریا له لایه‌ن ئیمارات له‌م قۆناغه‌و، قۆناغه‌كانی داهاتوودا.
به گوێره‌ی ئاژانسی سانای فه‌رمی سوریا، ئه‌مرۆ به‌رپرسه‌كه‌ی ئیمارات به یاوه‌ری شاندێكی پزیشكی به فرۆكه‌یه‌ك گه‌یشته فرۆكه‌خانه‌ی لازیقییه كه 46 تۆن هاوكاری پێ‌بوو، بۆ زیان لێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كه.