سوریا گه‌یشتنی 200 فرۆكه‌ی هاوكاری راگه‌یاند له سه‌ره‌تای بومه‌له‌رزه‌كانه‌وه
دیمه‌شق – نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی حكومه‌تی سوریا رایگه‌یاند، تا ئه‌م ساته 200 فرۆكه‌ی هاوكاری مرۆیی گه‌یشتونه‌ته فرۆكه‌خانه‌كانی دیمه‌شق و حه‌له‌ب و لازیقییه، له سه‌ره‌تای بومه‌له‌رزه‌كه له شه‌شی شوبات.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی سانای فه‌رمی سوریا، ئه‌مرۆ حه‌وت فرۆكه له وڵاتانی ئیمارات و عومان و روسیا گه‌یشتونه‌ته فرۆكه‌خانه‌كانی دیمه‌شق و حه‌له‌ب و لازقییه، كه هاوكاری فریاكه‌وتنیان گه‌یاندووه بۆ هاوكاریكردنی زیان لێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، فرۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق پێشوازیكرد له دوو فرۆكه‌ی هاوكاری ئیماراتی كه 43 تون هاوكاری هه‌ڵگرتبوو، هه‌روه‌ها فرۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب پێشوازی له دوو فرۆكه‌ی عومانی كرد كه 22 تون هاوكاری پێ‌بوو، له گه‌ل دوو فرۆكه‌ی ئیماراتی كه 25 تون هاوكاری هه‌ڵگرتبوو.
هه‌روه‌ها فرۆكه‌یه‌كی ئیماراتی به 46 تۆن هوكاری گه‌یشته فرۆكه‌خانه‌ی لازیقییه‌و له‌گه‌ل فرۆكه‌یه‌كی روسی كه 37 تۆن هاوكاری خۆراكی هه‌ڵگرتبوو بۆ هاوكاریكردنی زیان لێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كان.