سه‌باره‌ت به تۆپبارانه‌كه‌ی توركیا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی هه‌شت راسپارده‌ی ده‌ركرد
سلێمانی-نۆرس پرێس
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراق كرد‌و به‌پێی راگه‌یه‌نراوی كۆبونه‌وه‌كه، له‌سه‌ره‌تادا ئه‌نجومه‌نه‌كه ئیدانه‌ی تۆپبارانه‌كه‌ی كردوه به توندترین ده‌سته‌واژه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراق هه‌شت راسپارده‌ی سه‌باره‌ت به تۆپبارانه‌كه‌ی توركیا دهركردو یه‌كێك له راسپارده‌كان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی راسپارد دۆسیه‌یه‌كی ته‌واو سه‌باره‌ت به “ده‌ستدرێژییه‌كانی” توركیا بكاته‌وه دژ به سه‌روه‌ری عێراق و ئاسایشی عێراقییه‌كان و سكاڵا له‌وباره‌یه‌وه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌ڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان تۆماربكرێت.
راسپارده‌ش كراوه، كاربه‌ڕێكه‌ری عێراقی له ئه‌نكه‌ره بانگهێشت بكرێته‌وه بۆ راوێژ‌و ناردنی باڵیۆزی نوێ بۆ توركیا بوه‌ستێنرێت و فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئاراسته‌بكرێت بۆ پێشكه‌شكردنی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به دۆخی سنوری عێراق و توركیا‌و هه‌رچی پێویسته بۆ به‌رگریكردن له خۆ بگیرێته‌به‌ر.
ته‌ئكیدیش له‌وه‌كراوه‌ته‌وه، “سه‌روكاری دۆخی برینداره‌كان و كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان بكرێت و قه‌ره‌بو بكرێنه‌وه، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم-یش بكرێت سه‌باره‌ت به گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی رێگری له دوباره‌بونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كان.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراق له به‌شێكی تری راسپارده‌كانیدا رێنمایی داوه، “داوا له توركیا بكرێت به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای لێبوردن بكات و هێزه سه‌ربازییه‌كانی له عێراق بكشێنێته‌وه.”
سه‌عات (01:50)ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20ی تهمموز، ناوچه‌ی گه‌شتیاری گوندی “پەرخێ” له ناحیه‌ی ده‌ركاری سه‌ر به قه‌زای زاخۆ له پارێزگای دهۆك له‌لایه‌ن توركیاوه هێرشیكرایه سه‌ر و نۆ هاوڵاتی گیانیان لە دەستداو 23 هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربون، كه سه‌رجه‌میان گه‌شتیار بون.