سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایکەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا بەبۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایکەوە، پیرۆزبایی لە گشت کوردستانییان و نەتەوە و پێکهاتەکانی کوردستان کرد.

گوتیشی:” با زمانی کوردی لە پێگەكان و سۆشیەڵ میدیادا زیاتر بەکاربهێنین و بۆ ئەمەش لە خۆمەوە دەستپێدەکەم و لە ئەمڕۆوە زیاتر به‌ کوردی توویت دەکەم.”

زمان، مێتۆدێکی پەیوەندیکردن و لێکتێگەیشتنی مرۆڤەکانە و هەر نەتەوەیەک و زمانێکی تایبەت بەخۆیان هەیە.

زمانی کوردی سەربە زمانە هیندۆئەوروپییەکانە و چەند شێوەزارێکی هەیە لەوانە (کورمانجی، لوڕی، هەورامی، سۆرانی، کەلهوری، زازاکی، لەکی).