ئاماری قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی هاتای تورکیا

هەولێر – نۆرس پرێس

شه‌وی رابردو دوای چەند خولەكێكی كەم لە بومەلەرزەیەك بەگوڕی 6.4 پلەی رێختەر، دوەم بومەلەرزە لە توركیا بەگوڕی 5.8 پلەی رێختەر رویدا و ژمارەیەك باڵەخانە داڕوخاون و لە هەرێمی كوردستانیش هەست بە بومەلەرزەكە كرا.

به‌پێی زانیاریه‌كان كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ خۆجێییه‌كانی پارێزگای هاتای وه‌رگیراوه‌، تاوه‌كو ئێستا شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 294 كه‌سیش برینداربون و ته‌ندروستی 19 كه‌سیان ناجێگیره‌.

بەگوێرەی ناوەندی بومەلەرزەزانی تورکیاش، بومەلەرزەکە بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر لەسەر ئاستی روی دەریا و بەدوری 856 کیلۆمەتر لە شاری سامسوداغی سەر بە پارێزگای ئەنتاکیا بەگوڕی 6.4 پلەی رێختەر لە شاری هاتای رویداوە، پاش چەند خولەكێك، بومەلەرزەی دوەم لەگوڕی 5.8 پلەی رێختەر لە شاری هاتای رویدا و ژمارەیەك باڵەخانە بەهۆی دو بومەلەرزەكەوە روخاون.