
ئه‌میرێكی پێشوی داعش له حه‌سه‌كه ده‌ستگیركرا
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
یه‌كه تایبه‌ته‌كان له هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده)، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركرده‌یه‌كی داعش-یان له شاری حه‌سه‌كه ده‌ستگیركردوه، كه بۆمبی چێنراو و ماتۆڕسكیلی چێنراوی له رۆژئاوای كوردستان گواستوه‌ته‌وه.
سایتی فه‌رمی هه‌سه‌ده بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش، ئه‌ندامانی داعشی گواستوه‌ته‌وه‌و خێزانی داعشه بیانییه‌كانی له كه‌مپی هۆل به قاچاخ بردوه‌ته ده‌ره‌وه‌و پێشتریش پله‌ی ئه‌میر بوه‌و له چه‌ندین كاری كوشتن و تاوان دژ به دانیشتوانی ناوچه‌كه گلاوه.
به‌پێی ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، شوێنپێی ئه‌و سه‌ركرده‌یه هه‌ڵگیراوه‌و زانیاری له‌سه‌ر كۆكراوه‌ته‌وه، له ئاسمانه‌وه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی چاودێری كراوه تا ئه‌وه‌ی له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له گه‌ڕه‌كی عه‌زیزیه داوای راستكردنی لێكراوه به بڵندگۆ.
دوای ده‌ستگیركردنی، هێزه تایبه‌ته‌كان چه‌ند پارچه چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی ته‌كنیكی و سه‌ربازی و به‌ڵگه‌نامه‌یان له ماڵه‌كه‌یدا دۆزیوه‌ته‌وه.
دوێنێ شه‌ممه به پشتیوانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تی دژی داعش، هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) سه‌ركرده‌یه‌كی داعشیان له شارۆچكه‌ی بوسه‌یره له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زور ده‌ستگیرد.
رونیشكرایه‌وه، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ شانه‌كانی داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكوری رۆژئاوای سوریا دابین كردوه.
له 19ی ئه‌م مانگه، هه‌سه‌ده له شارۆچكه‌ی حه‌جنه له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زور، سه‌ركرده‌یه‌كی تری داعشیان ده‌ستگیركرد.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه به‌پێی ئه‌وه‌ی نۆرس پرێس تۆماریكردوه، هه‌سه‌ده‌و هاوپه‌یمانی، 6 ئۆپراسیۆنیان ئه‌نجامداوه‌و 2یان له باشوری حه‌سه‌كه، یه‌كێك له رۆژئاوای ره‌قه‌و 2یان له دێره‌زور ئه‌نجامدراوه‌و دواهه‌مینیشیان له حه‌سه‌كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدرا.