لە جیندێرس لایەنگرانی تورکیا 300 دار زەیتونیان بڕی
عەفرین – نۆرس پرێس
رۆژی دووشەممە ئەندامانی فراکسیۆنی ئەلشەرقیە کە بە لایەنگرانی سوپای تورکیا ناسراون، لە گوندی سندیانکی سەر بە ناحیەی جیندێرس لە باکووری شاری حەلەب 300 دار زەیتوونیان بڕییەوە، بۆ ئەوەی خێمە بۆ دانیشتوان و ئەندامەکانیان دروست بکات.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، لایەنگرانی تورکیا بە ئامانجی دروستکردنی شوێنێکی نیشتەجێبوون لەسەر زەوی و دانانی خێمە بۆ دانیشتووان و ئەندامەکانیان ئەو دار زەیتونانەیان بڕیوە.
جێی باسە لە رۆژی 13ی شوباتدا، ئەندام و لایەنگرانی تورکیا لە گوندی کەفیرەی سەر ناحیەی جێندێرس دارەکانیان بڕییەوە، و دواتر بەو خەڵکەی خۆیان فرۆشتووە کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە ئاوارەی ناوچەکە بوونە.