بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراو منداڵێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو
دێرەزوور – نۆرس پرێس
رۆژی دووشەممە مینێکی چێندراو کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە لە رۆژهەڵاتی شاری دێرەزوورەوە بەجێماوە تەقیەوە بەو هۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
سەرچاوەیەک لە شارۆچکەی دوێر کە بە 70 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شاری دێرەزوورەوە دوورە، ڕایگەیاند، ئەو منداڵەی کە گیانی لەدەستداوە بەهۆی ئەو مینەوە چێندراوەوە ناوی یاسین حەمەدە و تەمەنی 15 ساڵە، هەروەها ئەو منداڵەشی کە برینداربووە بەنێوی محەمەد حسێنە کە تەمەنی 13 ساڵانە.
سەرچاوەکە ئاشکراشی دەکات ئەو منداڵەی کە بریندار بووە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی دیمەشق، بە گوتەی یەکێک لە پزیشکانی نەخۆشخانەکە ئەو منداڵەی بریندارە پێویستی بە نەشتەرگەری سنگی هەبووە.
جێی ئاماژەیە رۆژی 18ی شوباتی ئەمساڵیش دوو ئەندامی لیوای فاتمیونی ئەفغانستانی کە لایەنگری ئێرانن بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراوەوە کە لەلایەن رێکخراوی داعشەوە دانرابوو و بەجێماوە گیانیان لەدەستدا.