ناوەندی نیشتیمانی بومەلەرزەی سوریا 38 لەرینەوەی درێژکراوەی بومەلەرزە تۆمار دەکات
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، وێستگەکانی تۆڕی نیشتمانی چاودێری بومەلەرزە لە سوریا دوای بوومەلەرزە نوێیەکەی کاتژمێر 8:04 خولەکی شەوی دووشەممەوە 38 لەرینەوەیان تۆمارکردووە.
ناوەندی نیشتمانی بۆ بوومەلەرزە لە سوریا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو بوومەلەرزانەی لە ماوەی دوێنێدا تۆمارکراون گەیشتووەتە 42 بومەلەرزە و لە شەشەمی ئەم مانگەوە لەرینەوەکان نەوەستاون.
ئێوارەی دوێنێ کاتژمێر 20:04 بەکاتی ناوخۆ، بوومەلەرزەیەکی نوێ بە گوڕی 6.4 پلە بە پێوەری رێختەر سوریا و تورکیای گرتەوە و ناوەندی بومەلەرزەکەی لە ئیسکەندەرۆن بوو.
بومەلەرزەکە لە لوبنان، سوریا، فەلەستین و ناوچەی عەنتاب لە باشووری تورکیا و ناوەندەکەی لە ئەسکەندەرۆن، هەستی پێکرا.
بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری نیشتمانی بۆ بومەلەرزەزانی، رائید ئەحمەد، بە ڕادیۆی ناوخۆیی ‘شام ئێف ئێم’ی راگەیاند، سەرجەم شارەکانی سوریا زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی کە روویدا و ئەوەش لەرینەوەیەکی گەورەی پاش بومەلەرزەکەی 6ی شوباتە.