هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی دوو شه‌ممه، یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاریدا سزای نوێ بسه‌پێنێته سه‌ر 32 به‌رپرسی ئێرانی، كه هه‌ردوو وه‌زیری رۆشنبیری و خویندن له خۆده‌گرێت، به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی فه‌رمی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كێتی ئه‌وروپا سزای بلۆكردنی سامان و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی سه‌پاندۆته سه‌ر 32 به‌رپرسی ئێرانی، به هۆی به‌شداریكردنیان له پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران‌دا.
یه‌كێتی ئه‌وروپا كه 27 وڵات له خۆده‌گرێت، له چوار گه‌ری جیاوازدا زنجیره‌یه‌ك سزای سه‌پاندۆته سه‌ر به‌رپرسان و رێكخراوه‌كانی ئێران- كه چه‌ندین وه‌زیرو ئه‌فسه‌رو پۆلیسی ره‌وشتی ئێرانی له خۆده‌گرێت، به تۆمه‌ته‌كانی تایبه‌ت به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ.
هاوكات “جه‌یمس كلیفرلی” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، بانگهێشتی دیبلوماتكارێكی ئێرانی كردووه‌و ئه‌وه‌ی بۆ روونكردۆته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی “لێبورده نابێت به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئاراسته‌ی هه‌ندێك رۆژنامه‌نووسان ده‌كرێن له به‌ریتانیا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌ریتانیا سزای چه‌ند كه‌سێكی له رژێمی ئیران داوه، به هۆی تێوه‌گلانیان له ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتنی گه‌لانی ئێران، له‌و وانه‌ش منداڵان.