بومه‌له‌رزه‌یه‌كی نوێ به گۆری 6.4 پله سوریا‌و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی هه‌ژاند
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، كاژمێر 8.04 ئێواره‌ی ئه‌مرۆ، بۆمه‌له‌رزه‌یه‌كی نوێ به گوری 6.4 پله‌ی رێخته‌ر روویداو، دانیشتوانی لوبنان و سوریا‌و فه‌له‌ستین و ناوچه‌ی ئه‌نتاكیای باشووری توركیا‌و پارێزگای دهۆك له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، هه‌ستیان پێكرد.
رائید ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی ناوه‌ندی نیشتیمانی چاودێریكردنی بومه‌له‌رزه‌كان به رادیۆی “شام ئیف ئیمی” ناوخۆیی راگه‌یاند، سه‌رجه‌م شاره‌كانی سوریا هه‌ستیان به بومه‌له‌رزه‌كه كردوو، ئه‌م بومه‌له‌رزه‌یه به‌شێكه له پاشه لهرزهكانی دوای بومه‌له‌رزه گه‌وره‌كه‌ی 6 ی شوبات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به پێی ناوه‌نده‌كانی تۆماركردن، بولهرزهكه به گوری 6 پله‌ی رێخته‌ر بووه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه مه‌ترسی هه‌بێت له سه‌ر ئه‌و باڵهخانهنی به هۆی بومه‌له‌رزه گه‌وره‌كه زیانیان به‌ركه‌وتبێت.
به گوێره‌ی میدیاكانی سوریا، به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه چه‌ند كه‌سێك برینداربوونه له باكووری رۆژئاوای سوریا له شارۆچكه‌كانی جیندێرس و ئیعزاز و حاریم.
هه‌روه‌ها له مه‌ترسی بومه‌له‌رزه دانیشتوانی شاره‌كانی حه‌له‌ب و حه‌ماو ته‌رتوس و لازیقییهو كۆبانی و عه‌فرین و ئیعزاز هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
له پاش بومه‌له‌رزه گه‌وره‌كه‌ی 6 شوبات، ئه‌م بومه‌له‌رزه نوێیه به هێزترین بومه‌له‌رزه‌یه و دانیشتوانی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی سوریا هه‌ستیان پێكردووه.