هه‌ولێر- نۆرس پرێس
شه‌وی یه‌ك شه‌ممه، به‌های دۆلاری ئه‌مریكی بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی تۆماركرد به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی، نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی نزیكه‌ی 2 هه‌زار دینار به‌رزبۆوه.
نرخی 100دۆلاری ئه‌مریكی له شاری هه‌ولێر گه‌یشته 153 هه‌زار دینار، هه‌روه‌ها له به‌غداش 100 دۆلار به 152 هه‌زارو 200 دینار ده‌فرۆشرا.
له‌و باره‌یه‌وه جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی رایگه‌یاند، هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نووسراوێكی ئەمڕۆی بانكی ناوەندیی عێراق كە تیایدا بڕیاریداوە لە سبەینێ دووشەممەوە لە رێگەی سەكۆی ئەلیکترۆنییەوە دۆلار بە بانکەکان و کۆمپانیاکانی دراو بفرۆشێت.