ژمارەی قوربانیانی سوریا لە بومەلەرزەکەی تورکیا 1500 کەسی تێپەڕاند

ئیدلیب – نۆرس پرێس

ژمارەی تەرمی ئەو سوریانەی کە بە هۆی بومەلەرزەوە لە تورکیا گیانیانلەدەستدا و گەیشتووەنەتەوە دەروازەی باب ئەلهەوای سنوری نێوان تورکیا و سوریا بۆ زیاتر لە 1500 قوربانی بەرزبووەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە نۆرس پرێسی راگەیاند ژمارەی ئەو سوریانەی لە وڵاتی تورکیا گیانیان لەدەستداوە و نێردراونەتەوە بۆ سوریا گەیشتووەتە 1564  تەرم.

ئەو سەرچاوەیەی نۆرس پرێس ئەوەشی ئاشکراکرد  تورکیا تەرمی ئەو سوریانەی رادەستی بەرێوەبەرایەتی دەروازەی باب ئەلهەوا کردووە بۆ ئەوەی تەرمەکان رادەستی کەسوکارەکانیان بکرێتەوە، پێشبینی ئەوەش دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا ژمارەی گیانلەدەستدان کەم ببێتەوە بەو پێیەی کە رۆژانە تەرمەکان رادەستی بەرێوەبەرایەتی دەروازەی سنوری باب ئەلهەوا کراونەتەوە.

سەرچاوەکە ئاشکرای دەکات تەرمی ئەو سوریانەی  لە تورکیا گەیشتوونەتە نێو خاکی سوریا 10%ی ژمارەی قوربانیانی سوریا لە تورکیا تێپەرناکات چونکە زیاتر لە چوار هەزار کەسی سوری لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە بەڵام زۆربەی تەرمەکان هەر لەنێو خاکی تورکیا نێژراون.

ئامادەکردنی: موئەیەد ئەلشێخ – دارشتنەوە : زانا ئەلعەلی