دەستڕەنگینی.. نەریتێکی کۆنی کوردە و ژنانی قامیشلۆ سەرمەشقی پاراستنین
قامشلۆ- نۆرس پرێس
کاری دەستڕەنگینی نەریتێکی کۆنی كوردی به‌رله سەدان ساڵە و تا ئێستا لە رۆژئاوای کوردستان پارێزگاری لێدەکرێت، ژنانی قامیشلۆ سەرمەشقی پاراستن و گەشەپێدانی کاری دەستین.

ژنانی قامشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان له كۆنه‌وه تا ئێستا بەردەوامن له کار و نه‌خشی دەستی کە ڕەگ و ریشەی لە فەرهەنگی رەسەنی كورده‌وارییه‌وه ماوه‌ته‌وه.
رۆژین ئیبراهیم، ژنێكی تەمەنی 47 ساڵە و رێکخەری ئەم پڕۆژەیە، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، وەک خانمان هەمیشە دەمانەوێت کاری دەستی بکەین بۆ ئەوەی کلتورەکەمان بپارێزین، هەروەها رۆژین ده‌ڵێت “ده‌مانه‌وێت هاوکاری ژنانی رۆژئاوای کوردستان بکەین بۆ پاراستنی کلتوری کوردی و لەوەش زیاتر ده‌مانه‌وێت سەنتەری کاری دەستی لە رۆژئاوای کوردستان بکەینەوە.”
مه‌ڕوه حاج عەلی تەمەن 30 ساڵ یه‌كێكه له‌و ژنانه‌ی كاری ده‌ستی ئه‌نجام ده‌دات رایگەیاند، ژمارەی ئەندامانی گروپەکەیان 22 کەسە، هەر ژنێک کارەکانی خۆی لە ماڵەوە ئەنجام دەدات و ئه‌گه‌ر له داهاتوودا خواست له‌سه‌ر كاره‌كانیان زیاتر بوو، دوکانێکی تایبه‌ت، وەک پێشانگایەکی فرۆشتنی كاری ده‌ستی داده‌نێن.
راشیگه‌یاند، هەر جارێک كه پێشانگا ده‌كرێته‌وه، چەند كۆمه‌ڵه‌یەکی رۆژئاوا هاوكاریمان ده‌كه‌ن، ئه‌و پێشانگایه‌ش بە هاوکاری “کۆمەڵەی به‌یان” كراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها مه‌ڕوه ده‌ڵێت، هەر جارێک پێشانگای هاوشێوه ده‌كرێته‌وه و خه‌ڵك كاره‌كانمان ده‌بینن، زۆر پێی دڵخۆش ده‌بن و هەر ژنێک بخوازێت کاری دەستی ئەنجام بدات ئێمە پشتگیری ده‌كه‌ین.