لە عەفرین دزی لەو مەڵانە دەکرێت کە بەهۆی مەترسی رووخانەوە چۆڵکراون

عەفرین – نۆرس پرێس

دزیکردن کاریگەری لەسەر چەند ماڵ و دوکانێکی شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان کردووە، دوای بومەلەرزەکە و دەرکەوتنی درز لە دیواری ماڵ و دوکانەکانیان، بەشێکی دانیشتوان ماڵ و دوکانەکانیان جێهێشتووە.

شارۆچکەی جندێرس له عەفرین یەکێکە لەو ناوچانەی که زۆرترین زیانی بەرکەوتووه به هۆی ئەو بومەلەرزەیەی کە سوریا و تورکیای گرتەوە و بەو هۆیەوە سەدان گیانلەدەستدان و برینداری لێکەوتەوە و زیاتر له 200 باڵەخانه بەتەواوی و 500ی دیکەش بەشێوەیەکی بەشەکی داڕماون.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ژمارەیەک ماڵی هاوڵاتیان لە شەقامی ڤێلات و مازووت لە عەفرین دزیان لێکراوە، لەوانەش ئامێرە کارەباییەکان و کەلوپەلی ناوماڵیان بردووە.

خەڵکەکە لە ترسی دارمان ماڵەکانیان چۆڵکردبوو، ئەویش بەهۆی بەردەوامی لەرینەوەکانی پاش بومەلەرزەکەوە لەو ناوچانە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە دانیشتوانی ئەو ناوچانە بەشێک لە کەلوپەلی خۆیان بردووە و پەنایان بۆ ژێر چادرەکانی دەوروبەری شارەکە لە کەمپە هەڕەمەکیەکاندا بردووە.

ئامادەکردنی: فاروق حەمۆ – دارشتن: زانا ئەلعەلی