ئیمارات كارده‌كات له پێناو ئاماده‌كردنی 400 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ زیان لێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كانی سوریا.
دیمه‌شق – نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، مانگی سووری سوریا رایگه‌یاند، ئیمارات كارده‌كات بۆ ئاماده‌كردنی 400 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ زیان لێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كانی رۆژی شه‌شی شوباتی سوریا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له مانگی سووری سوریا رایگه‌یاند، وڵاتی ئیمارات 400 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون دروست ده‌كات و له گه‌ڵ ئامادبوونیدا ده‌ست به‌جێ بۆ سوریا ده‌گوازرێته‌وه، به پێی پێوست دابه‌ش ده‌كرێن.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دروستكردنی یه‌كه‌كان ده‌ستیان پێكردووه، له گه‌ڵ ته‌واوكردنیان ره‌وانه‌ی سوریا ده‌كرێن و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ مانگی سووری سوریا، دابه‌ش ده‌كرێن.
هاوكارییه نێوده‌وله‌تییه‌كان و هاوكارییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وام ده‌گه‌نه زیان لێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كانی سوریا، ئه‌و وڵات و رێكخراوانه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كاریگه‌ری كاره‌ساتی بومه‌له‌رزه‌كه له‌سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه، سووك بكه‌ن.