شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی داوای چونه‌ده‌ره‌وه سوپای توركیا ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان
سلێمانی- نۆرس پرێس
شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی، کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی دیاری هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا داوا ده‌كات توركیا له خاكی هه‌رێمی كوردستان بچێته ده‌ره‌وه.
شێخ ئه‌دهه‌م له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، “تۆپبارانكردنی ده‌ركار له ده‌ڤه‌ری شۆڕش و تێكۆشان له‌لایه‌ن توركیاوه ئیدانه‌و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌م، پێیان ده‌ڵێم له خاكی شه‌هیدان بچنه ده‌ره‌وه‌و گوێ بۆ ده‌نگی توڕه‌یی خه‌ڵكی باشوری كوردستان بگرن.”
سه‌عات (01:50)ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20ی تهمموز، ناوچه‌ی گه‌شتیاری گوندی “پەرەخێ” له ناحیه‌ی ده‌ركاری سه‌ر به قه‌زای زاخۆ له پارێزگای دهۆك له‌لایه‌ن توركیاوه هێرشیكرایه سه‌ر و نۆ هاوڵاتی گیانیان لە دەستداو 23 هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربون، كه سه‌رجه‌میان گه‌شتیار بون.