سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق هوشداری ده‌دات له مه‌ترسی كه‌مپی هۆل و ئه‌و زیندانانه‌ی داعشی تێدان
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هوشداریدا له مه‌ترسییه‌كانی كه‌مپی هۆل و ئه‌و زیندانانه‌ی ئه‌ندامانی داعشی تێدان، جه‌ختیشی كرده‌وه كه عێراق پێویستی به هێزی شه‌ركه‌ری ئه‌مریكا نییه.
سودانی له په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن رایگه‌یاند، ره‌وشی ئاسایشی سوریا ئاڵه‌نگارییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ عێراق، له‌وانه‌ش كه‌مپی هۆل و ئه‌و زیندانانه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرستی تێدایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌مپی هۆل نزیكه‌ی 60 هه‌زار كه‌س له خۆده‌گرێت، كه نیوه‌یان عێراقین و حكومه‌ته‌كه‌ی مانگانه 150 خیزانیان لێ ده‌گه‌رێنێته‌وه‌و بۆ كه‌مپی جه‌ده‌عه ده‌یانگوازێته‌وه به مه‌به‌ستی دووباره ئاماده‌كردنه‌وه‌یان له رووی ئه‌مینی و ده‌روونی.
وتیشی، به‌رده‌وامی مانه‌وه‌ی خێزانه‌كان له كه‌مپی هۆل مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه.
سه‌باره‌ت به داعش سودانی وتی: له رووی سه‌ربازیی و مه‌یدانی داعش له عێراقدا كۆتایی پێهاتووه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، عێراق پێویستی به هێزی شه‌ركه‌ری ئه‌مریكا نییه، به‌ڵام وڵاته‌كه‌ی ته‌نها پێویستی به هێزی راوێژكاری هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه‌كانی عێراق توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه، ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات بپارێزن و حكومه‌ته‌كه‌ی چاكسازی له كه‌رتی ئاسایش‌دا ده‌كات.
سه‌باره‌ت به په‌ێوه‌ندییه‌كان له گه‌ڵ عێراق و ئه‌مریكا، سودانی ئه‌مریكای به هاوبه‌شی ستراتیژی ناوبرد، هه‌روه‌ها وتی: له گه‌ڵ ئێران‌دا په‌ێوه‌ندی مێژووییمان هه‌یه،