نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: بومه‌له‌رزه‌كان كاریگه‌رییان هه‌بووه له‌سه‌ر 8.8 ملیۆن كه‌س له سوریا
دیمه‌شق – نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، بومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی 6 شوبات كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بووه له‌سه‌ر 8.8 ملیۆن كه‌س له سوریا.
“نه‌جات ره‌شید” جێگری نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا له‌تویته‌ر رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ین زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه پێویستیان به جۆریك له جۆره‌كانی هاوكاری هه‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی خۆی، به هاوكاری سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی سوریا.
دوێنی شه‌ممه، “ده‌یڤید بیزلی” به‌رێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی له په‌راوێزی گونگره‌ی ئاسایشی میوشین به ئاژانسی هه‌واڵی رۆێته‌رزی راگه‌یاندبوو، هه‌ردوو حكومه‌تی سوریا‌و توركیا به باشی هاوكاری ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك رێگری هه‌یه له به‌رده‌م كاره‌كانی به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهان له ناوچه‌كانی باكووری رۆژئاوای سوریادا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گرفتمان هه‌یه له په‌رینه‌وه بۆ ناوچه‌كانی باكووری رۆژئاوای سوریا، ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆجێی ناوچه‌كه رێگه‌مان پێناده‌ن بچینه ئه‌و شوێنانه‌ی پێویستمانه، ئه‌مه‌ش رێگری ده‌كات له كاره‌كانمان، پێویسته ده‌ست به‌جێ چاره‌سه‌ر بكرێن.