ئەمساڵ لە قامیشلۆ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە  12 کەس بوونەتە قوربانی و برینداربوون

 قامیشلۆ – نۆرس پرێس

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 60 ئاگر لە قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان  کەوتوونەتەوە بەو هۆیەوە 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون، هەروەها زیانی زۆری مادیشی هەبووە.

 حسێن محەمەد، کارگێڕی تیمی ئاگرکوژێنەوە لە قامیشلۆ، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، 60 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەیان لە قامیشلۆ تۆمارکردووە کە کاریگەرییان لەسەر ناوچەی نیشتەجێبوون و کارگە و دوکان و ئۆتۆمبێلەکان هەبووە. بەو هویەشەوە 4 کەس گیانیان لەدەستداوە و 8ی دیکەش برینداربونە.

ئاماژەیان بەوە کردووە کە هۆکارەکانی ئەم ئاگرکەوتنەوانە بۆ  شۆرتی کارەبا و بەرهەمە خراپەکانی  نەوتی گەرەمکەرەی ماڵان دەگەڕێتەوە.

 ناوبرا راشیدەگەیەنێت کە توانیویانە بە خێراییەکی زۆر مامەڵە لەگەڵ ئەو هەموو ئاگرکەوتنەوانەدا بکەن و زیانەکان کەم بکەنەوە.

 ئامادەکردنی: محەمەد عەمری – دارشتنەوە: دلسوز یوسف