هەزاران هاوڵاتی سوری چوونە نێو خاکی سوریا

ئیدلب – نۆرس پرێس

رۆژی شەممە دەروازەی سنوری باب ئەلهەوا لە باکووری ئیدلب، رایگەیاند، ژمارەی ئەو سورییانەی کە لە پارێزگاکانی تورکیاوە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، گەیشتووەتە زیاتر لە شەش هەزار و 700 کەس.

دوای ئەو بوومەلەرزەی تورکیا، دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕێگەیان بە پەنابەرە سوورییەکان داوە لە سێ بۆ شەش مانگ سەردانی سوریا بکەن.

پەیجی پەڕینەوەی باب ئەلهاوە بڵاویکردووەتەوە ژمارەی ئەو کەسانەی کە مولەتیان وەرگرتووە، واتا ئەو سورییانەی کەوا کارتی پاراستنی کاتییان لە تورکیادا هەیە، گەیشتووەتە هەزار و 90 کەس.

جێی باسە کە کۆی گشتی گەیشتنی سوریەکان لەماوەی چوار ڕۆژدا شەش هەزار و 789 کەسی تێپەڕاندووە.

ئامادەکردنی: موئەیەد شێخ – دارشتنەوە : زانا عەلی