بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژرانی هێرشەکەی داعش لە حمس بۆ 68 كەس

حمس – نۆرس پرێس

ئاماری هێرشەكەی چەكدارەكانی داعش لە رۆژهەڵاتی حمس لە سوریا بەرز بوویەوە بۆ (68) كەس كە لە نێویاندا حەوت ئەندامی هێزەكانی حكومەتی سوریا هەن.

لە هێرشی چەكدارەكانی داعشدا بۆسەر هاوڵاتیانی سڤیل لە كاتی كۆكردنەوەی دۆمەڵان لە رۆژهەڵاتی حمس 68 كەس كە لە نێویاندا حەوت ئەندامی هیزەكانی سەر بە حكومەتی سوریا هەبوو، كوژراون و ژمارەیەك هاوڵاتیش تا ئێستا چارەنووسیان دیار نییە.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، تا ئێستا (61) هاوڵاتی و حەوت ئەندامی هێزەكانی حكومەتی سوریا كوژراون.

لە دوای بوومەلەرزەكەوە، هێرشەكانی داعش لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا زیادیان كردووە لە 10ی شوباتەوە، داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە کوژرانی 90 هاوڵاتی و سەربازی سوری راگەیاندووە.