داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە کۆشتن و بریندارکردنی 10 سەربازی سوپای عێراق گرتە ئەستۆ
دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، ڕێکخراوی تیرورستی داعش، بەرپرسیارێتی کۆشتن و بریندارکردنی 10 سەربازی سوپای عێراقی ڕاگەیاند، لەنێویاندا ئەفسەرێک بە پلەی نەقیب عەقید، کە لە پێکدادانێکی چەکداری نێوانیاندا کۆژراو لەئەنجامی هەڵمەتێکی سەربازی سوپای عێراق لە ناوچەی تارمیەی باکووری بەغدا.
دەزگای ئەلیکترۆنی ئەعماق کە نزیکە لەو رێکخراوە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، چەکدارانی ڕێکخراوەکە لە هەڵمەتێکدا لە ناوچەی بەساتین تابی لە ناحیەی تارمیە لەگەڵ دەوریەیەکی گەورەی سوپای عێراق شەر و پێکدادان ڕوویداوە.
شەڕەکە چەندین کاتژمێری خایاند و بەگوێرەی ئەوەی بڵاوکراوەتەوە، کوژران و برینداربوونی 10 سەربازی سوپای عێراقی لێکەوتەوە، لەنێویاندا لیوایەکی عەقید کە پۆستی فەرماندەی فەوجی بەدەستەوە بووە.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر ڕێکخراوەکە ئیدیعای سێ هێرشی کردبوو کە سوپای عێراق و حەشدی عەشایەرییان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق کردبووە ئامانج.