نیچیرڤان بارزانی ئه‌نتۆنی بلینكن جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر سه‌قامگیری په‌ێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
له په‌راوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا كۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هه‌ردوولا ده‌رباره‌ی دوايين سه‌ردانى شاندى عێراق بۆ واشنتن و گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مريكا، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنى چوارچێوه‌ى ستراتيژيى نێوانیان و دۆخى عێراق بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌نتۆنى بلینكن پابه‌نديى وڵاته‌كه‌ى به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها “به بايه‌خه‌وه باسى له په‌يوەندييه‌كانى هه‌ولێر – به‌غدا كرد كه زۆر گرنگه په‌يوه‌ندييه‌كى سه‌قامگير بێت و كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا، نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پێشكێشكردنى پوخته‌يه‌ک ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئاماژه‌ى به گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مريكا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵنگارييانه‌ى رووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، بارودۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
چێی ئاماژه‌یه، دوێنی هەینی، 17ی شوبات، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمی بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن گەیشتە ئەڵمانیا. سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی وڵاتان ئه‌نجامداوه‌و کۆبوونەوەکانی بەردەوامن.