عێراق ده‌ستی كرد به قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی دژ به داعش
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عێراق قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژ به پاشماوه‌كانی داعشی له عێراق راگه‌یاند.
شانه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بۆ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و به‌رده‌وامی فشار خستنه سه‌ر پاشماوه‌كانی داعشی تیرۆرست، فه‌رمانده‌ییه‌كانی جه‌زیره‌و خۆرئاوای نه‌ینه‌واو سه‌لاحه‌دین، قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازییان دژ به پاشماوه‌كانی داعش ده‌ستپێكرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه به‌شێكه له ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌تر له‌سه‌رجه‌م به‌ره‌كانداو، ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه به‌رده‌وامه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به هاوبه‌شی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئاسایش ئه‌نجام ده‌درێن و به پشتیوانی هێزی ئاسمانی و فرۆكه‌ی هه‌لیكۆپته‌رو به‌شه‌كانی دیكه‌ی سوپا.
له كۆتاییدا به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌ی رونكردنه‌وه، به‌م نزیكانه ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن.
ناو به ناو عێراق رووبه‌رووی هێرشی پاشماوه‌كانی داعش ده‌بێت و هێزه‌كانی ئاسایش له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كۆتایی به پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش و شانه نوستووه‌كان بهێنن، بۆ سه‌پاندنی سه‌قامگیری له وڵات‌دا.