باڵیۆزی قه‌ته‌ر له توركیا سه‌ردانی جیندێرس ده‌كات تاوتوێی دروستكردنی ئۆردوگای نوێ ده‌كات له پاش بومه‌له‌رزه‌كان
عه‌فرین – نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، شاندێكی قه‌ته‌ری به یاوه‌ری به‌رپرسانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای سه‌ر به توركیا، سه‌ردانی شارۆچكه‌ی جێندێرسیان كرد له گونده‌واری عه‌فرینی باكووری حه‌له‌ب.
شانده‌كه هه‌ر یه‌ك له محه‌مه‌د بین ناصر بین جاسیم ئال سانی باڵیۆزی قه‌ته‌رو سالیم موسله‌تی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و عه‌بدولره‌حمان موسته‌فای سه‌رۆكی حكومه‌تی كاتی سوریای له خۆ گرتبوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، باڵیۆزی قه‌ته‌ر له رێگای ده‌روازه‌ی “حه‌مام” له گونده‌واری عه‌فرینه‌وه هاته ناو سوریا، به‌مه‌به‌ستی به ئاگابوون له پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی قه‌ته‌ر بۆ زیانبه‌ركه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كان.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، باڵیوزی قه‌ته‌ر به یاوه‌ری موسله‌ت ناوچه‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه بۆ تاوتوێكردنی دروستكردنی ئۆردوگای نوێ له پاش بومه‌له‌رزه‌كان.
دوازده‌ی ئه‌م مانگه رێكخراوی “قه‌ته‌ری خێرخوازی” پرۆژه‌یه‌كی راگه‌یاند بۆ دروستكردنی ئۆردوگایه‌ك له ناوچه‌ی عه‌فرین.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، به بیانووی دووباره ئاوه‌دانكدرنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كان “قه‌ته‌ری خێرخواز” به نیازه ئۆردوگایه‌ك دروست بكات به ناوی “شاری كه‌رامه”، پاش ئه‌وه‌ی شاندێكی مانگی سووری قه‌ته‌ر گه‌یشته ناوچه‌كه.
ژماره‌ی ئه‌و ئۆردوگایانه‌ی توركیا به پشتیوانی وڵاتانی كه‌نداو به تایبه‌ت كوێت و قه‌ته‌ر و كۆمه‌ڵه‌كانی فه‌له‌ستین، دروستی كردوون له ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی توركیا له باكووری سوریادا ، گه‌یشتۆته زیاتر له سه‌د ئۆردوگا، به گوێره‌ی چاودێرییه‌كانی نۆرس پرێس