هه‌سه‌ده: دوو سه‌ركرده‌ی داعش لە ئۆپەراسیۆنێكی ئه‌منی کوژران
رەقە – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات”هه‌سه‌ده” ڕایگه‌یاند، دوو سەرکردەی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان كوشت و چوار سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە دوو ئۆپەراسیۆنی ئەمنیدا لە گونده‌واری دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا برینداربوون.
ڕۆژی هەینی، سوپای ئەمریکا لە هێرشێکی ئاسمانی‌دا بە هەلیکۆپتەر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، کوژرانی سەرکردەیەکی داعش و برینداربوونی چوار لە سەربازەکانی ڕاگەیاند.
ناوەندی ڕاگەیاندنی “هه‌سه‌ده” لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە هێزەکانیان، بە پشتیوانی و بەشداری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوو ئۆپەراسیۆنی ئەمنییان لە دژی شانەکانی ڕێکخراوی داعش لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر ئەنجامداوە.
بەپێی بەیاننامەکە هێزه‌كانی دژە تیرۆر له ڕۆژئاوای كوردستان (YAT) سەر بە “هەسەدە” یەکەم ئۆپەراسیۆنیان لە ناوچه‌ی سه‌بحای گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ئەنجامدا، و لە ئەنجامدا سەرکردەیەکی داعش بە ناوی “موهه‌نه‌د ساری فه‌دغی كوژرا، كه یه‌كێك بوو لە “ئه‌ندامه ئەمنییە مەترسیدارەکانی” ئه‌و ڕێکخراوه.
لە ئۆپەراسیۆنی دووەمدا هێزەکان هەڵیانکوتایە سەر سەرکردەیەکی داعش بە ناوی “حەمزە حومسی”، کە ئامادەنەبوو خۆی ڕادەست بکات و خۆی تەقاندەوە و بەهۆیەوە چوار سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی برینداربوون.
ناوەندەکە ئاماژەی بەوەشداوه کە لە ئه‌نجامی ئه‌و دوو ئۆپەراسیۆنه‌دا، دەست بەسەر ژمارەیەک چەک و کەرەستەی سەربازیدا گیراوە کە لەبەردەستی ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌ی داعش بوون.