بەرێوەبەراتی خۆسەر وەڵامی ڕاپۆرتێک دەداتەوە کە تۆمهتبار كرابوو بە پێشێلکاری لە کەمپەکان
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ شەممە بەرێوەبەرایەتی خۆسەری لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە لە ڕاپۆرتێکی هیومان ڕایتس وۆچدا هاتبوو سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی ناو کەمپ و ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی ئەندامان و خێزانەکانی داعش، ڕایگەیاند، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شکست دەهێنێت لە دۆزینەوەی چارەسەری ئەم کێشەیە.
هیومان ڕایتس وۆچ لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمی ئهم ساڵی لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان و هێزهكانی هەسەدە، دەیان گەنج بە زۆرەملێ لە کەمپی هۆڵ و ڕۆژدا، گواستەوە بۆ ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن وجیاکراونەتەوە بەبێ ئەوەی دایکەکانیان ئاگادار بکەنەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا باس لە خراپی خزمەتگوزاری و گیانلەدەستدانی منداڵان کراوە لە ئەنجامی ڕووداوەکانی هاتوچۆ و کەوتنە ناو هەڵکەندنی ئاوەڕۆکان.
بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاند، جاران بەڕێوەبەرایەتی کەمپەکە هەندێک منداڵیان لە خێزانەکانیان دوورخستووەتەوە کە لە قۆناغی هەرزەکاریدابون بۆ ئەوەی دوربن لەژینگەی توندڕەوی و دانانیان لە ناوەندەکانی چاکسازی.
ئاماژەی بەوەشکرد، زیندانەکان و کەمپەکان و ناوەندەکانی چاکسازی لە ناوچەکانیدا کراوەن بۆ هەمووان و پێشتریش زۆرێک لە دەسەڵاتداران سەردانی ئەم زیندانانەیان کردووە و زانیارییان لەسەر بابەتەکە زانیوە.
هەروەها لە بەیاننامەکەی بەرێوەبەرایەتی خوسەردا، رەخنە لە بێهەڵوێستی نێودەوڵەتی گیراوە سەبارەت بە پرسی پشتیوانی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر بۆ ڕێکخستنی کەمپەکان لە ڕوانگەی ئەمنی و مرۆیی و هزرییەوە، و شکستهێنانی لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ ئەم کێشەیە.
بەرێوەبەراتی خوسەر ئاماژەی بەوەشکرد، کەمپ و زیندانەکان بۆنەتە ژینگەیەکی توندڕەو کە منداڵان تێیدا گەورە دەبن هۆشداریدا لە مەترسییە گەورەکە بۆ سەر ئاسایشی کەمپەکە و داهاتووی ئەو وڵاتانەی کە لێوە هاتوون .