دهۆک – نۆرس پرێس
رۆژی هەینی، لە کاتی داخستنی بازاڕی نەوت، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور دوو دۆلار و 14 سەنت دابەزی و بە 83 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بە 2 دۆلار و 15 سەنت دابەزی و بە 76 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها لە هەفتەی رابردووشدا نرخەکانی نەوت تێکڕا بە رێژەی 4٪ دابەزیوە.
ستێڤن برێنۆک، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری ( پی ڤی ئێم) رایگەیاند، ئەگەری بەرزکردنەوەی زیاتری سوودی بانکی باڵی بەسەر بازاڕەکاندا کشاندووە.