نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی هاتنی 143 بارهه‌ڵگری هاوكاری بۆ باكووری سوریا راده‌گه‌ێنێت
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، له رۆژی 9ی شوباته‌وه، 143 بارهه‌ڵگری هاوكاری مرۆیی گه‌یشتونه‌ته ناوچه‌كانی باكووری رۆژئاوای سوریا له رێگای هه‌ردوو ده‌روازه‌ی باب هه‌واو باب سه‌لامه‌ی سنووریی له گه‌ڵ توركیادا.
یه‌نس لاركهی وته‌بێژی نوسینگه‌ی كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆنگهرهیهكی رۆژنامه‌وانیدا له جنێڤ رایگه‌یاند، “ئه‌مرۆ جوله به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها له پشووی گۆتایی هه‌فته‌و تاوه‌كو پێداویستی هه‌بێت هه‌موو رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ردوو ده‌روازه‌ی سنووری “باب هه‌واو بابه سه‌لامه” به‌كار ده‌هێنین و چاوه‌روانی دهراوهزی سێهه‌م ده‌كه‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هێشتا هیچ هاوكارییه‌ك له رێگای ده‌روازه‌ی راعی نه‌هاتووه، كه به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا ره‌زامه‌ندبوو له سه‌ر كردنه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م هاوكارییه مرۆییه‌كان.
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌چه‌ندین وڵاته‌وه هاوكاری پێشكه‌ش به زیانبه‌ركه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كانی سوریا كراوه، سه‌ره‌رای رێگرییه‌كان هاوكارییه‌كان له‌زۆربه‌ی دهروزاهكانهوه گه‌یشتونه‌ته ناوچه كاره‌سات باره‌كان، پاش ئه‌وه‌ی بومهلهرزهكی رۆژی 6 شوبات بووه هۆی رووخانی هه‌زاران باڵهخانهوه خانووبه‌ره‌و ده‌یان هه‌زار قوبانی لێكهوتهوه.