گه‌یشتنی كه‌شتییه‌كی ئیتالیا بۆ به‌ندری به‌ریروت به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی زیانبه‌ركه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كانی سوریا
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، كه‌شتییه‌كی ئیتالی كه هاوكاری ئیتالیا و یه‌كێتی ئه‌وروپای پێ بوو بۆ زیانبه‌ركه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كانی سوریا، گه‌یشته به‌نده‌ری به‌یروت.
مانگی سووری سوریا له راگه‌یه‌ندراوێكدا له لاپه‌ری فه‌رمی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، خاچی سووری لوبنان هاوكارییه‌كان بۆ سنوور ده‌گوازێته‌وه‌و راده‌ستی مانگی سووری سوریای ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هاوكارییه‌كان به ئاماده‌بوونی “ماسيميليانۆ دانتۆنۆ” كاربه‌رێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئیتالیا‌و “لویجی باندۆلۆڤی سه‌رۆكی نوسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پاراساتنی سڤیلی ئه‌وروپی و چالاكییه مرۆییه‌كان له سوریا ته‌سلیم ده‌كرێن.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا هاوكاری مرۆێی (خۆراك و پزیشكی) له چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی و بیانی گه‌یشتونه‌ته سوریا، دا‌و به دوای ئه‌و بومه‌له‌رزه وێرانهكهرهی له شه‌شی شوبات ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه‌و، بووه هۆی وێرانبوونی هه‌زاره‌ها خانووبه‌ره‌و باڵه‌خانه‌و، كوژران و برینداربوون و ئاواره‌بوونی ده‌یان هه‌زار كه‌س.
ئاماده‌كردن و داڕشتنه‌وه‌ی: قه‌یس عه‌بدوڵا