دهۆک – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی له نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراوی بیانی له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به به‌راود له‌گه‌ڵ شه‌وی رابردوو كه‌مێك ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كردووە.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌های 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له شاری هه‌ولێر بۆ كڕین 153 هه‌زار و 500 دینار بووه، بۆ فرۆشتنیش 152 هه‌زار دینار.
له شاری به‌غداش بۆ كڕین 100 دۆلار به 153 هه‌زار دیناره، بۆ فرۆشتنیش 152 هه‌زاره.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ پێنجشه‌ممە تا پێشنیوه‌ڕۆ نرخی 100 دۆلار له سه‌رووی 155 هه‌زار دینار بوو، به‌ڵام له دوای نیوه‌ڕۆوه به‌تایبه‌تیش شه‌وی ڕابردوو نرخه‌كه‌ی بۆ 152 هه‌زار دینار دابەزیوە.