سلێمانی- نۆرس پرێس
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیا ده‌كات و ده‌ڵێت، “تۆپبارانکردنی ھاوینەھەواری پەرەخێ لە سنووری دەرکار لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە لایەن ھێزەکانی تورکیاوە، بە توندی شەرمەزار دەکەین”.
حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، “لەماوەی رابوردودا، هەرێمی کوردستان چەندین جار لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق، کراوەتە ئامانج و زیانی گیانی و ماددی بەر هاوڵاتییانمان کەوتوە. پێویستە حکومەتی فیدرال و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بە شێوەیەکی کاراتر ھەوڵی ڕێگری‌کردن لە دوبارەبونەوە و کۆتاییهێنان بەم دەستدرێژیانە بدەن.”
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم داوایكردوه، “ھەرێمی کوردستان، لە کێشە و ململانێ ناوچەییەکان دوربخرێتەوە، بۆ ئەوەی چیتر ھاوڵاتییانی بێ تاوان، نەبنە قوربانی.”
سه‌عات (01:50)ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20ی تهمموز، ناوچه‌ی گه‌شتیاری گوندی “پەرەخێ” له ناحیه‌ی ده‌ركاری سه‌ر به قه‌زای زاخۆ له پارێزگای دهۆك له‌لایه‌ن توركیاوه هێرشیكرایه سه‌ر و نۆ هاوڵاتی گیانیان لە دەستداو 23 هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربون، كه سه‌رجه‌میان گه‌شتیار بون.