قیرغیزستان 18 ژن و 41 منداڵی ماڵباتەکانی داعشی لە بەڕێوبەری خۆسەری وەرگرتەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
دوێنێ پێنجشەممە، بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند کە کۆماری قیرغیزستان 18 ژن و 41 منداڵی ماڵباتەکانی داعشی لە کامپەکانی رۆژئاڤا وەرگرتوەتەوە
دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەری خۆسەری له پێگه ی فەرمی خۆیدا بڵاویکردووەتەوه “دوێنێ و چوارشه ممه شاندێکی کۆماری قیرغیزستان به سەرۆکایەتی تۆکۆبایڤ ئەرسەلان، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی قیرغیزستان سەردانی کردن”.
راشیانگەیاند، “بەپێی رێکەوتنێکی فەرمی رادەستکردن لە نێوان بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان و کۆماری قیرغیزستاندا ، 18 ژن و 41 منداڵی خێزانەکانی داعش رادەستکراون”.
دەستەکە ئاماژەی بەوەدا کە “لە میانی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە بارودۆخی مرۆیی سوریا کرد لە دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکەوە، بارودۆخی سیاسی و پێویستی چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا بەگوێرەی بڕیارنامەی 2254ی نەتەوە یەکگرتووەکان و دۆخی ئابووری و ئەمنی ناوچەکەش تەوەرێکی تری گفتوگۆکانیان بووە”.