زیانە داراییەکانی بوومەلەرزەکەی تورکیا نزیکەی 20 ملیار دۆلارە
هەولێر – نۆرس پرێس
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، کۆمپانیای بونیاتنان دوای کارەستات KCC رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت زیانەکانە ئابوورییەکانی بوومەلەرزەکەی سەرەتای ئەم مانگەی تورکی بگاتە 20 ملیار دۆلار.
دەسەڵاتدارانی تورکیا رایانگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کوشندەترین بوومەلەرزە لە مێژووی هاوچەرخی تورکیادا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە 36 هەزار و 187 کەس.
کۆی گشتی زیانەکانی موڵک و ماڵ بەهۆی ئەو بوومەلەرزانەی کە 7.8 و 7.5 پلەی رێختەر بوون، وەک KCC رایگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت بگاتە نزیکەی 20 ملیار دۆلار.
ئاماری زیانەکان سوریای تێدا نەبووە، کە لەوێ کارەساتەکە ئەو قەیرانە مرۆییەی زیاتر کردووە کەوا بەهۆی 12 ساڵ شەڕەوە دروست بووە.

بەپێی راپۆرتەکە، بوومەلەرزەکان زیاتر لە 41 هەزار باڵەخانەیان لە سەرانسەری 10 پارێزگا لە کۆی 81 پارێزگای تورکیا وێران کردووە یان زیانێکی زۆری پێگەیاندووە.
کۆمپانیاکە دەشڵێت ئەو کارەساتە گەورەترین رووداوە کە لە تورکیا روویدابێت لەدوای بوومەلەرزەکەی ئەرزینجان لە ساڵی 1939وە.
لە لایەکی ترەوە کۆمپانیای JPMorgan ی ئەمەریکی رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، تێچووی زیانی باڵەخانە و بیناسازی لە تورکیا دەشێت بگاتە 2.5%ی بەرهەمی ناوخۆیی گەشەسەندن کە دەکاتە 25 ملیار دۆلار.