تەحریرشام دەستدەگرێت بەسەر چوار کامیۆنی هاوکارییە نێردراوەکاندا بۆ عەفرین

عەفرین – نۆرس پرێس

دوێنێ چوارشەممە، دەستەی تەحریرشام (بەرەی نوسرەی پێشوو) دەستی بەسەر چوار کامیۆنی کاروانێکی هاوکاریدا گرت لە کە لەلایەن خێڵەکانەوە نێردرابوون لە باکووری سوریاوە بۆ جندرێس و عەفرین و گواستیانەوە بۆ شاری “ئەلدانا” لە گوندەواری ئیدلب.

شارۆچکەی جەندێرس لە گوندەواری عەفرین کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، گرژیی نێوان دەستەی تەحریرشام و جەیش ئەلشەرقییەی سەر بە جەیش وەتەنی لایەنگری تورکیا، بەخۆوەدەبینێت، لەسەر ئەو یارمەتییە فریاگوزارییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیانەی کە گەیشتونەتە ناوچەکە، هەردوولا یەکتری بە  دزی و قوستنەوە تۆمەتبار دەکەن.

ململانێی نێوان ئەو دوو لایەنە دوای هاتنە ناوەوەی کاروانی یارمەتییەکانی هاوڵاتیانی دێرەزوور زیاتر بووە، بەو پێیەی جەیش ئەلشەرقییە رێگری لە دەستوەردانی دەزگای “ئەمن عامە”ی سەر بە دەستەکە کرد لە کاروباری کاروانەکەدا، ئەمەش لە نێو درێژبوونەوەی ململانێکان و هەوڵی دەستەکە و جەیش وەتەنی بۆ دەستبەسەرداگرتنی هاوکارییەکان، بەپێی سەرچاوە تایبەتەکانی نۆرس پرێس.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە تەحریرشام جوڵەی ئەمنی لە شارۆچکەی جندرێس زیاد کردووە، هەروەها بەربەستیان لە دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی داناوە، ئەمە جگە لەو کۆنترۆڵەی کە بەسەر ئەو بارهەڵگرانەدا سەپاندوویانە کە گەیشتوونەتە ناوچەکە، ئەمەش وایکردووە جەیش ئەلشەرقییە دەستوەردان بکات و هۆشداری بدەنە دەستەی تەحریرشام لە دەستگرتن بەسەر هاوکارییەکاندا، بە بیانووی ئەوەی کە ئەوان لەو ناوچەیەدا زاڵن.

سێشەممەی رابردوو، دەستەی تەحریرشام چەندین خاڵی پشکنینیان لە نزیک شارۆچکەی جەندرێس لە گوندەواری عەفرین لە باکووری شاری حەڵەب جێگیرکرد و بەربەستە گەڕۆکەکانیان لە شارۆچکەکە چالاک کرد “بە بیانووی رێگریکردن لە دزی لەلایەن گروپەچەکدارەکانەوە، بەڵام ئامانجیان فراوانکردنی کاریگەرییانە لە ناوچەکەدا “بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان.”

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان