سەدەها هاوڵاتی سوری لە دەروازەی باب ئەلهەواوە ئەگەڕێنەوە سوریا
ئیدلیب – نۆرس پرێس
ژمارەی ئەو هاوڵاتیانە سورییانەی لە رێگەی دەروازەی سنووریی باب ئەلهەواوە لەگەڵ تورکیا لە باکووری ئیدلب لە یەکەم رۆژی مۆڵەتی تەرخانکراو بۆ ئەو سورییانەی کە کارتی پاراستنی کاتییان لە ویلایەتە زیانلێکەوتووەکانی تورکیادا بۆ تەرخانکراوە، گەیشتووەتە زیاتر لە 1750 کەس.
سەرچاوە ئاگادارەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، دوای ئەوەی چەند رۆژێک لەمەوبەر پشووی بۆ ئەو سوریانەی نیشتەجێی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی تورکیا راگەیاند، پرۆسەی وەرگرتنەوەی هاتنەوەی سورییەکان لەو ناوچانەوە، دوێنێ دەستیپێکرد.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوەش دەکەن، ئەو ژمارەیە تەنها لە یەکەم رۆژدا گەیشتووە، و دوێنێ چوارشەممەش، نزیکەی 1795 کەس هاتوون و لە بەرەبەیانی ئەمڕۆشەوە بە دەیان هاوڵاتی سووری بۆ بەسەربردنی پشوو دەچنە ناو پارێزگای ئیدلب، کە وادەی لانیکەم سێ مانگیان بۆ دیاریکراوە.
لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممەی رابردوو، خەڵکی سوریا و تورکیا بە بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر بە گوڕی 7.7 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە خەو هەڵسان، کە بووە هۆی کەوتنەوەی هەزاران قوربانی و رووخانی سەدان باڵەخانە لە هەردوو وڵات.