گەڕانەوەی 1470 تەرمی هاوڵاتیانی سوری لە تورکیاوە

ئیدلیب – نۆرس پرێس

ئاماری قوربانیانی سوری لە بوومەلەرزەکەی تورکیا، لە ماوەی دە رۆژی رابردوودا، بۆ زیاتر لە 1470 گیانلەدەستدان بەرزبووەتەوە، کە تەرمەکانیان گەیشتوونەتە دەروازەی سنووری باب ئەلهەوا لەگەڵ تورکیا لە باکووری ئیدلب.

سەرچاوە ئاگادارەکان لە دەروازەی باب ئەلهەواوە بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، ژمارەی قوربانییە سوریەکان کە لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە و تەرمەکانیان رەوانەی سوریا کراونەتەوە گەیشتووەتە 1470، کە بە چەند گروپێک، رۆژانە رەوانەی خاکی سوریا دەکرێنەوە.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکرد، دەسەڵاتدارانی تورکیا تەرمەکانیان رادەستی کارگێڕانی دەروازەکە کردووە، بۆ ئەوەی دواتر رادەستی بنەماڵەکانیان بکرێنەوە، پێشبینیش دەکرێ رۆژانی داهاتوو ژمارەی زیاتری گیانلەدەستدانی هاوڵاتیانی سوری لە تورکیادا تۆماربکرێت.

ئامادەکردنی: موئەیەد ئەلشێخ – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان