ئۆپۆزسیۆن ڕەتیکردەوە.. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەر كاروانه هاوكارییه‌كانی بۆ زیانلێكه‌وتووه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی سوریا دەکشێنێتەوە
مونبج – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەر له ڕۆژئاوای كوردستان کشانەوەی کاروانی هاوکارییەکانی ڕاگەیاند، كه ناردرابوون بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی زیانیان به‌ر كه‌وتبوو له سوریا، دوای نۆ ڕۆژ لە ڕاگرتنیان له ده‌روازه‌ی ئۆم جه‌لود له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنی سوریای سه‌ر تورکیا، ئه‌مڕۆ به ناچاری گه‌ڕانه‌وه.
ڕۆژی 8ی شوباتی ئەمساڵ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەر کاروانێکی هاوکاری بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان و باکووری ڕۆژئاوای سوریا ئامادەکردبوو، به‌ڵام لە دەروازەی ئوم جەلودی نێوان ناوچه‌كانی ژێر ده‌سهه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەر و ئۆپۆزسیۆنی سەر بە تورکیادا ماونه‌وه، و ئۆپۆزسیۆن ڕێگه‌ی نه‌ده‌دا ئه‌و هاوكارییانه بگه‌نه زیانلێكهوتووان.
سادق محه‌مه‌د خەلەف، هاوسەرۆکی بەشی سووتەمەنی لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕایگەیاند، دوای نۆ ڕۆژ لەچاوەڕوانی بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان بۆ لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كه، كه له 30 تانکه‌ری سووتەمەنی پێکهاتبوو، ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەر بڕیاری كشانهوهیانی دا.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بڕیاری کشانەوەی کاروانەکە لە ئەنجامی ڕەتکردنەوەی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا بوو چونكه ڕێگایان به گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان نه‌ده‌دا.”

بە وتەی ئەو بەرپرسە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەر بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکرد بۆ ئەوەی ئه‌و هاوكارییانه بگه‌نه زیانلێكهوتووان، بەڵام بێ ئەنجام بوو.
بڕیاری کشانەوەی ئەو کاروانە لە بەیاننامەیەکدا هات کە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەر لە دەروازەی ئوم جەلود لە مەنبەج دەریکرد و تیایدا هاتووە، “بەداخەوە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٧ ڕۆژ بەسەر بەربەست بۆ گه‌یاندنی هاوكاری بۆ خەڵکی زیانلێکەوتوو، ئێمە ئەو كاروانانه دەکێشێتەوە کە لە دەروازەی ئوم جەلود وەستابوون بۆ گه‌یاندنی هاوكاری بۆ زیانلێكه‌وتووانی ناوچه‌كانی سوریا كه له‌لایه‌ن تورکیاوە داگیرکراوه.”
لە بڕیاری گشانهوهی كاروانه‌كه‌دا هاتووه، به‌داخه‌وه ” تورکیا و بەکرێگیراوەکانی ئه‌م بابه‌ته ده‌به‌ستنه‌وه بە پرس و هەڵوێستی سیاسی لەسەر حیسابی قوربانییان و زیانلێکەوتووەکان”.