واشنتۆن: بەردەوامین لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ سوریا
دیمەشق – نۆرس پرێس
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕه‌تیكرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ل “رژێمی ئەسەد” ئاسایی بكاته‌وه لە چوارچێوەی ئەو ڕەوتی هاوکاریانەی کە لە ڕێگەی هاوبەشەکانیەوە پێشکەشی سوریا دەکرێت، ڕاشیگه‌یاند، ڕێبازی واشنتۆن بەرامبەر دیمەشق ناگۆڕێت، تا سیاسەتەکەی نەگۆڕێت.
رۆژی چوارشەممە نێد برایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند: ئێمە پاڵپشتیی وڵاتانی جیهان دەکەین کە هەموو هەوڵێکیان بدەن بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی خێرا زۆرترین هاوکاری مرۆیی پێشکەش بە سوریا بکەن، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگیری ناكه‌ین و په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئاسایی ناكه‌ینه‌وه له‌گه‌ل رژێمی ئه‌سه‌د.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەشار ئەسەدی بە بەرپرسیار ده‌زانێت لە کەوتنی گەلی سوریا بۆ دۆخێکی مەترسیدار لە دوای بوومەلەرزەکە.
برایس ئاشکراشی كرد، ئەمەریکا هاوپه‌یمانه‌كانی ئاگه‌دار ده‌كاته‌وه كه ئێستا کاتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان نییە.
جەختی له‌وه‌ش کردەوە تاکە ڕێگا لەوەی کە وابكات ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی خۆی بگۆڕێت ئەوەیە کە ڕژێمی بەشار ئەسەد ئەو ڕێنمایی و نەخشەڕێگا سیاسییانە جێبەجێ بکات کە لە بڕیاری ژمارە 2254ی ئەنجومەنی ئاسایش‌دا هاتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەرنا ئاساییکردنەوە قبوڵ ناکرێت.
ئەو وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، کە ئەمەریکا هانی ئەوە دەدات کە هاوکارییەکان بگه‌نه هەموو ناوچەکانی سوریا، ئه‌گه‌ر ناوچه‌كانی ڕژێمی ئه‌سه‌د بێت یاخود ئۆپۆزسیۆن به‌پێ پێویست، گرینگ ئه‌وه‌یه هاوكارییه مرۆییه‌كان بگاته ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستییان پێیه‌تی.
ئاماژەی به‌وه‌شدا کە هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ سوریا بەردەوامن نەک لە ڕێگەی ڕژێمەوە بەڵکو بۆ ڕێکخراوە مرۆییە سەربەخۆکان کە لە 12 ساڵی ڕابردوودا لەناوچەکه كاریانكردووه.
دوێنێ چوارشەممە، بەریتانیا هەڵوێستێکی هاوشێوەی ئەمەریکای ڕاگەیاند، کە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگه‌یاندبوو، ڕێوشوێنی گه‌یاندنی یارمەتییەکان بۆ سوریا ئاسانتر ده‌كه‌ین بۆ گەیشتنی هاوکارییەکان بۆ لێقه‌وماوان، بەبێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر پێشێلکردنی سزاکانی سەر حکومەتی سوریا.