بەریتانیا ئاسانکاری دەکات بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ سوریا

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، حکومەتی بەریتانیا و ئێرلەندای باکوور، ڕێوشوێنی گه‌یاندنی یارمەتییەکان بۆ سوریا ئاسانتركرد، بەبێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر پێشێلکردنی سزاکانی سەر حکومەتی سوریا.

شانشینی یەکگرتوو لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا رایگەیاند، کە ئەم ڕێوشوێنانە کارئاسانی بۆ دەزگاکانی فریاگوزاری و ئاسانکاری بۆ هەوڵەکانی فریاگوزاری بوومەلەرزەکەی سوریا دەکات.

 ئاماژەی بەوەشداوە، شانشینی یەکگرتوو دوو مۆڵەتی گشتی دەرکردووە کە بۆ ماوەی 6 مانگ لە بەرواری دەرکردنیەوە کارا دەبێت، لەپێناو ئاسانکاری زیاتر بۆ هەوڵەکانی فریاگوزاری مرۆیی لە سوریا دوای ئەو بوومەلەرزانەی هەفتەی ڕابردوو کە بەرووکی ئەو وڵاتەی گرتەوە.

 ئاشکراشیکرد، شانشینی یەکگرتوو پابەندە بە لێپرسینەوە لە ڕژێمی ئەسەد، لە ڕێگەی رێسای گشتگیری سزاکانەوە، بەهۆی تاوانە قێزەونەکانی کە لە دژی گەلی سوریا ئه‌نجامیداوه‌.

 ئاماژەی بەوەشکرد، فەرمانگەی جێبەجێکردنی سزا داراییەکان (OFSI) کاردەکات بۆ ئاسانکاریکردنی هەوڵەکانی فریاگوزاری لە سوریا له‌ ڕێگای مۆڵەتێکی گشتی کە ڕێگە بەو چالاکییانە دەدات.

ئەندرۆ میتشل وەزیری گەشەپێدانی بەریتانیا ڕایگەیاند، گەمارۆکانی شانشینی یەکگرتوو یارمەتییە مرۆییەکان و خۆراک و پێداویستییە پزیشکییەکان ناگڕێتەوە.

شانشینی یەکگرتوو ڕاشیگەیاندووە، گەمارۆکانی له‌بە ئامانجگرتنی ڕژێمی ئەسەد و لایەنگرانی بەردەوام دەبێت، لەگەڵ بەردەوامی فشارەکان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سەرکوتکردن هاوڵاتییانی مەدەنی لە سوریا ڕاده‌گرێت.

 ئامادەکردن و دارشتنەوە: محەمەد قازی