سوپای عێراق كوژرانی 12 ئه‌ندامی داعش له ده‌وروبه‌ری به‌غدا راده‌گه‌ێنێت
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق كوژرانی 12 ئه‌ندامی داعشی راگه‌یاند، له چه‌ند گورزێكی ئاسمانی‌دا له باكوور‌و رۆژئاوا‌و باشووری به‌غدا.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند، له چه‌ند كاژمێری رابردوودا، هێزی ئاسمانی عێراق هێرشی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجامدا، بۆ پارێزگاریكردن له زیاره‌تكاران له باكوور و رۆژئاوا‌و باشووری به‌غدا، له ئاكامدا 12 تێرۆرست كوژران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان كۆبونه‌وه‌ی به سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كردووه، بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتر به مه‌به‌ستی پاراستنی مه‌راسیمی زیارتی ئیمام موسای كازم.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه سوپای عێراق و هێزه‌كانی ئاسایش پێنج ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازییان دژ به داعش ئه‌نجامداوه، له دوایین ئۆپه‌راسیۆندا، كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستیان پوچه‌ڵكرده‌وه‌و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی داعشیان ده‌ستگیركرد له ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا.