ئیمارات 50 ملیۆن دۆلار پێشكه‌ش ده‌كات به زیان به‌ركه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كانی سوریا
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، محه‌مه‌د بین زاید ئال نیهیان سه‌رۆكی ئیمارات بڕیاریدا بڕی 50 ملیۆن دۆلار دیكه پێشكه‌ش به زیان به‌ركه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كانی سوریا بكات، به گوێره‌ی ئاژانسی سانای فه‌رمی سوریا.
ئاژانسه‌كه رایگه‌یاند، 20 ملیۆن دۆلار له‌و بڕه پاره‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی مرۆیی ته‌رخان ده‌كرێت، به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ نوسینگه‌ی كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سوریادا.
پێشتر سه‌رۆكی ئیمارات له حه‌وتی ئه‌م مانگه‌دا، فه‌رمانی كردبوو به پێشكه‌شكردنی 50 ملیۆن دۆلاری دیكه بۆ هاوكاری كردنی زیان به‌ركه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كانی سوریا.
بۆ رۆژی ده‌یه‌م له‌سه‌ر یه‌كتری ئیمارات كه‌ره‌سته‌ی مرۆیی ره‌وانه‌ی سوریا ده‌كات، بۆ هاوكاری كردنی زیان به‌ركه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كان، تاوه‌كو ئێستاش 38 فرۆكه‌ی ره‌وانه‌كردووه كه 1.243 تۆن هاوكاری خۆراك و پزیشكی گواستۆته‌وه.
هه‌روه‌ها 2893 خێوه‌تی پێشكه‌شكردووه بۆ حه‌وانه‌وه‌ی 20 هه‌زار كه‌س، له‌گه‌ڵ ره‌وانه‌كردنی تێمیكی 42 كه‌سی به‌مه‌به‌ستی گه‌ران و رزگاركردنی قوربانیان له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا.