به هۆی بومه‌له‌رزه‌كان.. 25 قوتابخانه له باكووری حه‌له‌ب زیانی به‌ركه‌وتووه‌و خوێندن به ته‌واوه‌تی وه‌ستاوه
گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، ده‌سته‌ی په‌روه‌رده‌ی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب رایگه‌یاند، به هۆی داخستنی سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی له دوای بومه‌له‌رزه‌كان، هه‌زاران قوتابی له خوێندن دابراون.
سوبحی ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی په‌روه‌رده له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، 17 قوتابخانه دیواره‌كانی درزیان بردووه‌و هه‌شتی دیكه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ره‌و، پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ته‌واو هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕی تێچوونی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان ده‌گاته نزیكه‌ی 60 ملیۆن لیره‌ی سوری، نزیكه‌ی (7500 دۆلاری ئه‌مریكی).
به‌رپرسه‌كه‌ی په‌روه‌رده هیچ واده‌یه‌كی دیاری نه‌كرد بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن له قوتابخانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه.